کوردستانی

ئاڵای سەربەخۆیی، ئاڵای کۆماری عەرەبیی سوریا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵای سەربەخۆیی، ئاڵای کۆماری عەرەبیی سوریا نییە
مەودا میدیا-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

رایگەیاند "هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی سوریا، شتێکی نوێ نییە و  پێشتر لە کۆنگرەی یەپەگە ئەو ئاڵایەیان هەڵکردووە".

ئاماژی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان ئاڵای تایبەت بە خۆیان هەڵکردووەو نەیانخواستووە ببنە بەشێک لە ململانێ و شەڕی نێوان گرووپەکان، بەڵام ئێستا بەشێکی زۆری هێزەکانی ناو هەسەدە ئەو ئاڵایە هەڵدەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئاڵای سەربەخۆیی سوریا بۆ ئەوان گونجاوە، چونکە ئاڵای سەربەخۆیی، ئاڵای کۆماری عەرەبیی سوریا نییە".

وتیشی "هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی سوریا بڕیارێکی دروستە و هەموو پێکهاتەکان دەگرێتەوە". 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan