کوردستانی

لە سلێمانی گەنجێک کوژرا و سێی تر بریندار بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی گەنجێک کوژرا و سێی تر بریندار بوون
مەودا میدیا-

بەهۆی شەڕەچەقۆ لەنێوان چەند کەسێک لە سلێمانی گەنجێک کوژراو سێی تر بریندار بوون.

 سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "گفتوگۆی تووند لەنێوان پێنج گەنج لە شاخی گۆیژەى سلێمانى دروستبووە، پاشان پەرەیسەندووە بۆ شەڕ و لە ئەنجامدا گەنجێک بە چەقۆ کوژراوەو سێی تر برینداربوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی گەنجەکە گواستراوتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی سلێمانی و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و بریندارەکان لە نەخۆشخانە دەستبەسەرکراون و دوای وەرگرتنی چارەسەر راستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ زیندان و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan