کوردستانی
بكوژى خاوهن تهكسییهكه دهستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

ئاسایشی سلێمانی، رایگهیاند "بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا، کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووهتهوه "رۆژی 2024/12/11 تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ئومێد عەلی مستەفا) لەناو ئوتۆمبێلەکەی خۆیدا، لەسەر رێگای(عەربەت - سلێمانی) دۆزرایەوە، لەسەر ئەم رووداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان کرا و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر، هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ی ، ک ، ن) تەمەن ( 22 )ساڵ و هاوکاری بکوژ بەناوی (ز، ج، ح) تەمەن (31)ساڵ لە سلێمانی دەستگیربکەن".
راشیگهیاندووه "دوای دەستگیرکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیانداناو دەرکەوت تۆمەتباری سەرەکی بەچەکی جۆری دەمانچە بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی (گڵەزەردە)هاوڵاتییەکە دەکوژێت و دواتر تەرمەکە دەکاتە ناو سندووقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر رێگای (سلێمانی - عەربەت) ئۆتۆمبێلەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن".
روونیشیكردووهتهوه "لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (406) لەیاسای سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
پ ح ع

بیروڕا