ئابووری

داهاتى نانه‌وتى زۆنى سلێمانى كه‌ميكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى نانه‌وتى زۆنى سلێمانى كه‌ميكردووه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌پێى داتاكانی ماڵپه‌ڕى شەفافییەت، داهاتی ساڵی 2024ی سلێمانی كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، کەمتر لە یه‌ك تریلیۆن دینارە و بەراورد بە ساڵی 2023 داهاتی سلێمانی کەمی کردووە، کە زیاتر لە  تریلیۆنێک دینار بووە.

هه‌ر به‌پێى ئەو داتایانەی كە ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاوی كردووەتەوە، داهاتی ساڵی 2024ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كە لە (گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە، گەنجینەی راپەڕین)، كۆكراونەتەوە، بریتییە لە 863 ملیار و 595 ملیۆن و 666 هەزار و 691 دینار، كە بەشێوەی نەختینە رێژەی 86٪ و چەك 12٪ و مقاصەش 4٪ بووە.

لەکاتێکدا داهاتی ساڵی 2023ی سلێمانی بریتی بووە لە یه‌ك تریلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، کە بەو پێیەش بەراورد بە ساڵی 2024 داهاتەکە بە بڕی 310 ملیار دینار زیاتر بووە.

ماڵپه‌ڕى شەفافیەت، رۆژانە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكاتەوە، هاوكات داهاتی كۆكراوەی هەفتانە و مانگانە و ساڵانەش ئاشكرا ده‌كات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan