کوردستانی
لەم شەپۆلەدا بە تەمای بەفربارین مەبن له ناو شارەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسی رایدهگهیهنێت "لەم شەپۆلەدا بە تەمای بەفربارین مەبن له ناو شارەکان، چونكه رێژەی بارین کەمە و هاتنی شێی دەریاکانیش کەمە، بارستە هەواساردەکە، کە دا دەبەزێت شێ لەو کاتە نامێنێت".
سالار حاجی عەلی، بۆ مهودا میدیا راشیگهیاند "دەبێته کەشی سارد و وشک بایەکی سارد، وه پلەکانی گەرماش دادهبهزن، ئەمەش لە کاتێکدا دێت بۆ سەر ناوچەکان، بەرزە پەستان زاڵ دەبێت بەسەر نزمە پەستان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شەپۆلە وردە وردە بەرەو لاوازی دەچێت".
وتیشى "سبەی شەممە 14ی12، سەرمایەکی وشک دێتە ناوچەکان لەگەڵ دابەزینی هەواساردەکە و مانەوەی شێیهکی کەم، ئەگەری دروستبوونی پڕوشە بەفر هەیە لە سەروو 1000مەتر لە ئاستی دەریا، بۆ رۆژی 15ى 12، ساردترین پایزی ئەمساڵ دەبێت".
ئاماژهى بهوهشكرد "هاوکات پلەکانی گەرما زۆر روو لە دابەزین دەکهن و چەند پلەیەک شەوانە لە ژێر سفر دەمێنێتەوە، هەروەها بە رۆژیش بە هۆی کزە بای باکوور زۆر سارد دەبێت".
پ ح ع

بیروڕا