کوردستانی
پۆلى 12كان مامۆستایان ده‌كات به دوو به‌شه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى دواكه‌وتن و پێندانى مووچه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، مامۆستایانى زۆربه‌ى خوێندنگاكان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه و پرۆسه‌ى خوێندن په‌كى كه‌وتووه، به‌ڵام پۆلى 12كان رای مامۆستایانى كردووه به دوو به‌شه‌وه له سه‌ر بایكۆت نه‌كردنى ده‌وام به‌و قۆناغه.
له‌وباره‌یه‌وه، دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مامۆستایانى ناڕازی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا زۆربه‌ى زۆرى خوێندنگه‌كان بایكۆتى ده‌وامیان كردووه، به‌ڵام به‌شێكى كه‌میان وانه به پۆلى 12كان ده‌ڵێنه‌وه و بایكۆتى ئه‌و قۆناغه‌یان نه‌كردووه".
وتیشى "له ناو ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌دا هه‌ندێك له مامۆستایانى ئه‌و قۆناغه‌ش ناڕۆنه‌وه بۆ ده‌وام و بایكۆتیان كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "تاوه‌كو سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ وه‌نه‌گرین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆسه‌ى ته‌وتین جێبه‌جێنه‌كرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێینه‌وه ده‌وام و له بایكۆتكردن به‌رده‌وام ده‌بن".
پ ح ع

بیروڕا