کوردستانی
بەغدا هاوکاری نەخۆشخانەی هیوا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی دەرمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە رێگەی وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەشەنەکردنێکی نائاسایی نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەداخەوە وەکو پێویست لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی و چۆنێتی چارەسەرکردنی ناکرێت، لەگەڵ ئەوەش پێداویستی و داواکارییەکانی نەخۆشخانەکانیش دەستەبەر ناکرێ".
ئەوەشی خستەڕوو "نەخۆشخانەی هیوا، ئەزموونێکی ناوازەیە لە هەموو عیراقدا، خزمەتکردنی نەخۆشخانەکە ئەرکێکی نیشتمانییە".
نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەیەکی 180 قەرەوێڵەییە و تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە ساڵی 2007 لە ناوچەی قڕگەی شاری سلێمانی دروستکراوە.
ب ح

بیروڕا