کوردستانی

کشانەوەی روسیا و ئێران چاوەڕواننەکراو بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کشانەوەی روسیا و ئێران چاوەڕواننەکراو بوو
مەودا میدیا-

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ئیداره‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، رایگه‌یاند "كاتێك گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا چوونه‌ته‌ ناو منبجه‌وه‌ تاڵانی و تاوانی كوشتیان ئه‌نجامداوه‌، کە ئەوەش پیشەی چەندین ساڵەی خۆیانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خەڵکی منبج رووبەڕووی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بوونەتەوە و داوا دەکەن شارەکەیان لەلایەن دەسەڵاتی خۆجێی و ئەنجومەنی سەربازیی منبجەوە بەرێوەببرێت".

 ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست ده‌بێت ته‌نها ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج له‌ شاره‌كه‌دا بێت و رێگه‌ نادرێت هێزه‌كانی ته‌حریر شارم بگه‌ڕێنه‌وه‌، پێویسته‌  شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت".

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی روسیا و ئێران وتی"چاوەڕێی ئەوەیان نەکردووە روسیا و ئێران بەو ئاسانییە سوریا بەجێبهێڵن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan