کوردستانی
تەحریر شام بەبێ تورکیا ناتوانن بڕیار بدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای سوریا بە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسی دەربڕی.
رایگەیاند "گومانیان هەیە لەوەی کە هێزهكانی تهحریر شام کە لەلایەن تورکیاوه پاڵپشتی دەکرێن رێز لە ئاگربەست بگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئهندامانی تهحریر شام بهڕوونی وتیان ئەوان ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن، دهبێت سەرەتا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا گفتوگۆ بكهن".
ئەوەشی خستەڕوو "هێرشەکانی سەر پردی قەرەقوزاق و بەنداوی تیشرین لەلایەن شەڕڤانانەوە بەرپەرچدراونەتەوە و لە چەند رۆژی رابردوودا 210 چەکداری بەکرێگیراویی توركیایان کوشتووە و هاوشێوەی بهرخۆدانه مێژووییهكهی كۆبانێی ساڵی 2014 بەرگریی دهكهن".
باسی لەوەشکرد "رژێمی کۆنی دیمەشق لە سەردەمی بەشار ئەسەد، رێگهی نهدا ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەژین، لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادان لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشداربن".
ب ح

بیروڕا