کوردستانی

مەزڵوم عەبدی داوایه‌كى گرنگ له‌ لایەنە کوردییەکان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی داوایه‌كى گرنگ له‌ لایەنە کوردییەکان ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات داواى یەکریزیی نیشتمانیی کوردی لە سووریا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "بووەتە گرنگییەکی مێژوویی".

لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "یەکریزیی نیشتمانیی کوردی لە سووریا گرنگییەکی مێژوویی هەیە لە ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغەدا".

راشیگه‌یاندووه‌ "هانی لایەنە کوردییەکان دەدەین لە بەرژەوەندی حیزبی دووربکەونەوە و لەگەڵ بانگەشەی گەل و داواکاری بۆ گفتوگۆ و یەکریزیی هەڵوێست ئەرێنی بن".

مەزڵوم عەبدی، ده‌شڵێت "داوا لە هەمووان دەکەین لەگەڵ هەوڵەکانی یەکخستنی نیشتمانیی کوردی ئەرێنی بن، تاوەکو بەشداری لە بنیادنانی داهاتووی سووریای دیموکرات بکەین".

پ  ح ع
Qaiwan
Qaiwan