کوردستانی

یەکەمین زانكۆى سەوز و ژینگەپارێز، زانكۆیه‌كى هه‌رێمه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەمین زانكۆى سەوز و ژینگەپارێز، زانكۆیه‌كى هه‌رێمه‌
مه‌ودا میدیا-

زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکومی لە هەرێمى كوردستان، ناوی دەچێتە ریزبەندیی "Green Metric" بۆ زانکۆی سەوز و ژینگەپارێز.

پێگەی (گرین مێتریک)ی ئیندۆنیزی، ریزبەندیی ئەمساڵی بۆ زانکۆى سەوز و ژینگەپارێزەکان لە جیهاندا بڵاوکردەوە و زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان ناوی لە ریزبەندییەکەدا تۆمارکراوە.

زانکۆكه‌، لە هەژماری فه‌ڕمیی خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "تۆمارکردنی ناوی زانکۆی کۆیە لە ریزبەندیی "Green Metric" هەنگاوێکی گرنگ و دەستکەوتێکی بەنرخە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی کە زانکۆی کۆیە تەنیا لە ماوەی حەوت مانگدا و دوابەدوای راگەیاندنی دەستپێشخەریی (زانکۆی سەوز) لە مانگی ئایاری 2024دا، لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، راستەوخۆ زانکۆکە ناوی چووە ئەم ریزبەندییەوە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە، (زانکۆی سەوز)ە، کە دەخوازێت روانگەیەکی ژینگەدۆستانە و ژینگەپارێزانە بکاتە روانگەی باوی زانکۆی کۆیە، تاکو ئەم زانکۆیە لە چارەسەری پرس و بابەتێکی گرنگی وەک پرسی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ژینگە بەشدارییەکی کارای هەبێت".

ریزبەندیی "Green Metric" لە ساڵی 2010 لەلایەن زانکۆی ئیندۆنیزیاوە دانراوە و ئامانج لێی پۆلێنکردنی زانکۆکانی جیهانە پەیوەست بە چالاکی و پابەندییەکانیان بە پرسی ژینگەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan