کوردستانی

دوو کۆچبەری کورد لە فەڕەنسا کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆچبەری کورد لە فەڕەنسا کوژران
مەودا میدیا-

بەهۆی دەستڕێژی گوللەی چەکدارێک لە کۆچبەرانی جەنگەڵی دانکیخ لە فەڕەنسا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان کۆچبەری کورد بوون.

رەنج پشدەری، رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "چەکدارەکە پێش گەیشتنی بە جەنگەڵی دانکیخ سێ کەسی تری کوشتووە کە هاوڵاتی بەرەگەز فەڕەنسیی بوون و دووانیان کارمەندی پاراستنی تایبەت (سکیوریتی) بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای گەیشتنی بە جەنگەڵەکە دەستیکردووە بە تەقەکردن لە رێکخراوە خێرخوازییەکان و کۆچبەران و لە ئەنجامدا دوو کۆچبەری کورد کە خەڵکی شاری مەریوانن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی (محەمەد و هادی قوربانی) گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆچبەرەکان ماوەی سێ مانگە لە ولاتی یۆنانن و دوای گەیشتنیان بە فەڕەنسا هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بۆ بەریتانیا، بە وتەی پۆلیسی فەڕەنسا چەکدارەکە دەستگیرکراوە".

وتیشی "کەسوکاری کۆچبەرەکان ئاگادار کراونەتەوەو بەمنزیکانە تەرمەکانیان دەگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان".

Qaiwan
Qaiwan