کوردستانی
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە سلێمانی کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان لە سلێمانی داواکاریی و ناڕەزایەتییەکانیان بردووەتە سەر شەقامەکان و داوای مووچەکانیان دەکەن.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند "هیچ داواکارییەکیان لە حکومەتی هەرێم نییە و تەنها داوای مووچەکانیان دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێنانی کەمئەندامان بۆ سەر شەقام پەیامێکە بۆ دەسەڵاتداران کە ماڵێک پارە، خواردن، نەوت و غازی تێدا نەبێت چ جیاوازییەکی لەگەڵ شەقامەکان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "ناکرێت کەمئەندامان برسیی و بێ مووچە بکرێن، چونکە هەمووان دەزانن کەمئەندامان مووچەکانیان زۆر کەمە و توانای هیچ کارێکی تریان نییە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 60 رۆژە حکومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و خاوەن پێداویستییەکانی دابەشنەکردووە و تاوکو ئێستاش هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچە رانەگەیاندووە.
ب ح

بیروڕا