کوردستانی

مه‌زڵوم كۆبانێ پێشوازیی لە راگەیەندراوەکەی لووتکەی عەقەبە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زڵوم كۆبانێ پێشوازیی لە راگەیەندراوەکەی لووتکەی عەقەبە دەکات
مەودا میدیا-

مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) په‌یامێكی له‌باره‌ی لووتکەی عەقەبە سەبارەت بە دۆخی سوریا بڵاوكرده‌وه‌.

رایگه‌یاند "پێشوازیی لە راگەیەندراوی لووتكەی عەقەبە دەكەن لەبارەی كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزییەکان له‌ سوریا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر هەموو خاکی سوریا رابگیرێت، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ خۆشکردنی رێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ".

ئەوەشی خستەڕوو "سەقامگیریی سوریا بە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات".

ئەمە لە کاتێکدایە، ژماریەك لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەكان دوای كۆبونەوەیان لە ئوردن رایانگەیاند، پاڵپشتی لە پرۆسەیەکی راگوزەرانی سیاسیی ئاشتیانە دەكەن لە سوریا کە هەمو هێزەکان تێیدا بەشداربن..

ب ح
Qaiwan
Qaiwan