کوردستانی

ئه‌حمه‌د تورك: دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د تورك: دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

سیاسه‌تمه‌دارى كورد و سه‌رۆك شارەوانیی لەکارلادراو رایگه‌یاند، دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لا نزیكبووه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت، هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان و دوژمنی لەگەڵ کورد لەمپەری سەر رێگای ئاشتییە.

ئەحمەد تورک، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و سه‌رۆك شارەوانی لەکارلادراوى شاری ماردین رایگه‌یاند "توركیا بە هێرش بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان ناتوانن ئاشتیی ناوخۆیی دابین بکەن، ئەگەر تورکیا دوژمنایەتی لەگەڵ کوردەکان درێژە بكاته‌وه‌، قسەکردن لە سەر ئاشتیی بێ بنه‌ما دەبێت، لە سووریایەکی داگیرکراو، کوردەکان چۆن دەتوانن ئاشتی دابین بکەن.

وتیشى "ئەگەری هەیە دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، ره‌نگه‌ پەروین بوڵدان و سری سریا ئوندەر یەکەم کەسانێک بن کە لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەن.

ع
Qaiwan
Qaiwan