کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بێده‌نگه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
گۆڤاری ئێکۆنۆمیک تایمز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانى رۆژئاواى كوردستان ره‌خنه‌یان هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر بێده‌نگیان له هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
گۆڤاره‌كه له راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه "زیادبوونى هەڕەشەی تورکیا لە رۆژئاواى كوردستان مه‌ترسییه، ئەمه‌ریکا وەکوو سەرەکیترین هاوپەیمانی کوردی رۆژئاوا، هەوڵێکی بەرچاوی بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان ئەنجام نەداوە".
له‌باره‌ى قسه‌كانى مەزڵۆم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات سەبارەت بە تێوەگلانی ئەمه‌ریکا بە پێکدادانی هێزە کوردییەکان و گروپه چه‌كداره‌كانى سەر بە سووریا لە شاری منبەج کە وتوویەتى "سەرەڕای ئەوە ئەمه‌ریکا و هێزە کوردییەکان پێکەوە ئەو شارەیان لە کۆنترۆڵی داعش دەرهێناوە بەڵام ئەمه‌ریکا وەڵامێکی شیاوی بە داواکاری کوردەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی گروپه‌كانى سەر بە تورکیا نەداوەتەوە".
هه‌روه‌ها "ئەمه‌ریکا درێژە دەداتە هاوکارییەکانی کورد بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش بەڵام تورکیا وەکوو هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا لە ناتۆ، مافی هەیە هەوڵی دابێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا".
گۆڤاره‌كه باسى له‌وه‌شكردووه "رێبەرانی کوردی رۆژئاوا لەوانە مەزڵۆم عه‌بدى، ئەمه‌ریکایان بە خیانەت بە کوردەکان تاوانبار کردووە بەڵام واشنتۆن وەڵامێکی روونی بە ئەو گلەییە نەداوەتەوە".
ع
بیروڕا



