کوردستانی

فه‌زاحه‌تى كۆمپانیایه‌ك له‌ سنورى پارتى ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌زاحه‌تى كۆمپانیایه‌ك له‌ سنورى پارتى ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، کۆمپانیایەک لە حاجی ئۆمەران، بەبێ هیچ کارێک، بەگەندەڵی و نادادی زیاتر لە 30 ملیار دینار لە ژمارەیەک کارگەو بازرگان وەردەگرێت.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "ماوەی دوو ساڵە،  بەبڕیارێکی لەناکاو ھەرچی مەواد سەرەتایی، کیمیاویی، کلۆر- ھایپۆکلۆراید صۆدیوم - کۆستیک سۆدا - ئێم ئی جی، مەوادی سوتەمەنی سەرجەمی ئەو مەوادە کیمیاویانەی لەدروست کردنی پاکەرەوە بەکاردێن بەیەکجاریی رێگا پێدانیان لەگومرگی حاجی ئۆمەران وەستا،  کەس نەیتوانی بیهێنێت".
 
باسى له‌وه‌شكردووه‌ "دواتر  کۆماپنیایەک دروستکرا بو بەناوی (کەتانیا) کە تەنھا وەزارەتی سامانەسروشتیەکان رێپێدانی بۆ ئەو دروستکردبوو، ھەر بازرگانێک یاخود کارگەیەکی پاکەرەوە بیەوێت مەواد لەدەرەوە بکڕێت،  بۆ داخڵکردن دەبێت رێككه‌وتن لەگەل کەتانیا بکات، رەسید لەو بکرێتەوە ئەویش بۆ ھەرتۆنێک زیاتر لە 50  تا100 دۆلار بۆخۆی زیادی دەخستەسەری".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "بۆ نمونە ئەگەر مەوادیک وەک و سەلفۆنێک ئه‌سید،  بھێنێ گومرگی رەسمی سەر مەنەفیس تەنی 45 دۆلار بێت کۆمپانیای کەتانیا 135 دۆلاری لە خاوەن بار وەردەگرت".

هه‌روه‌ها "بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بشاردرێتەوە، ئەو ساڵ لەناکاو وتیان کاتانیش وەستا و کۆمپانیایەکی تر دامەزرا بەناوی (نور الفجر) وەک و جێگرەوەی کەتانیا نرخەکانیان ھێشتا بەرز کردەوە، ئەگەر ره‌زامه‌ندى خواری عیراقیشت هەبێت، مەواد بەفەرمی بھێنی لەبازگەی شێراوەش 1500 دۆلار وەردەگرن بۆ حکومەتیش نییه‌".

"ئەم کۆمپانیا بەبێ کار ساڵانە نزیکەی 30 ملیار دیناری لە کارگەو خاوەنکارەکان وەرگرتووه‌ بەبێ ئەوەی هیچ کارێک بکات، تەنیا بە قۆرخکاری و گەندەڵی".

هاوپێچ: نرخی وەرگرتنی پارە بۆ هەر ماددەیەک.

Qaiwan
Qaiwan