کوردستانی
بڕیاردرا فاسۆلیاى ته‌ڕى ناوخۆش قه‌ده‌غه‌بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردرا فاسۆلیاى ته‌ڕى ناوخۆى هه‌رێمیش قه‌ده‌غه‌بكرێت.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى خراپى جۆره‌كه‌ى و بوونى مه‌وداى خراپ له فاسۆلیاى ته‌ڕى هاورده، بڕیاردرا هاورده‌كردنى ئه‌و جۆره سه‌وزه‌یه رابگرێت".
وتیشى "بۆئه‌وه‌ى گرفت زۆر دروست نه‌بێت و خه‌ڵك تووشى هه‌ر حاڵه‌تێك نه‌بن، بڕیارماندا به‌وه‌ى فاسۆلیاى ته‌ڕى ناوخۆش قه‌ده‌غه‌بكرێت و له هیچ شوێنێك ساغنه‌كرێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و فاسۆلیا ته‌ڕه له رابردوو ده‌ركه‌وت شێرپه‌نجه‌ى پێوه‌یه، بۆئه‌وه‌ش بڕیارماندا فاسۆلیاى ته‌ق ته‌ق قه‌ده‌غه بكه‌ین و رێگه‌ناده‌ین له بازاڕ ساغبێته‌وه".
ع
بیروڕا



