کوردستانی

مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى قسه‌كانى ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى هاته‌ ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى قسه‌كانى ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى هاته‌ ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، قسه‌كانى ئه‌حمه‌د الشرع، ناسراو به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى، فه‌رمانده‌ى ته‌حریرشام، له‌باره‌ى گه‌لى كورد له‌ سووریا دڵخۆشى كردم و كوردى وه‌ك به‌شێك له‌ نیشتمانیی سووریا بینى.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لێدوانێکی بەڕێز (احـ*ـمد الشـ*ـرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سوریای داهاتوو وەسفکردبوو.

ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سوریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرا.

ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا
سود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.

مسعود بارزانی
۱٥ی کانونی  یەکەمی ۲٠۲٤
Qaiwan
Qaiwan