کوردستانی

سبەینێ بەفر لەم پارێزگایە دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ بەفر لەم پارێزگایە دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە.

رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بەگشتیی لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ کەمێک بەفر لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەچێت و کەش جێگیر دەبێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan