ئابووری

بانكى ناوه‌ندیی عیراق هۆشداریی ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندیی عیراق هۆشداریی ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

بانكی ناوەندیی عیراق رایدەگەیەنێت، هۆشداریی دەدەن لە بوونی كۆمپانیای ساختە بۆ بازرگانیكردنی ئەلیكترۆنی بە پشكەكان كە بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە مۆڵەتیان لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پێدراوە، ئێمە مۆڵەت بەو جۆرە كۆمپانیایانە نادەین، كە بازرگانی بە (پشك و كانزا و دراوە دیجیتاڵیەكان دراوە كریپتۆكان)ەوە دەكەن.

بانكى ناوه‌ندیی عیراق له‌ ڕاگەیاندراوێكدا ده‌ڵێت "هەندێك لە پەیج و بڵاوكراوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوی ئەو كۆمپانیا ساختانەیان بڵاوكردووەتەوە، هاوكات ناوی بانكی ناوەندیی عیراقی دەقۆزنەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە ئەوان كۆمپانیای بازرگانی فەرمی عیراقین كە مۆڵەتیان پێدراوە لەلایەن بانكی ناوەندیەوە".

هەروەها "ئەم كۆمپانیایانە بانگەشەی ئەوە‌ش دەكەن گوایە لقیان لە پارێزگاكانی كەركووك و موسڵ و هەولێر و سلێمانی هەیە، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە قوربانیانی دەستی ئەم كۆمپانیا ساختانە بە زووترین كات ڕێكاری یاسایی دژ بە كۆمپانیایانە بگرنەبەر و ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەنەوە لە بوونی ئەو جۆرە كارانە".

"داواش لە هاوڵاتیان دەكات پێش ئەوەی هەر گواستنەوەیەكی پارە ئەنجام بدەن، پێویستە پێداچوونەوە بە ناوی ئەو دامەزراوە داراییە نابانكییانە بكەن، كە مۆڵەتیان پێدراوە، لەڕیگەی ماڵپەڕی فەرمی بانكی ناوەندیی عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan