ئابووری
زیادكردنى پاره‌ى ئه‌م خانه‌نیشنانه ده‌كه‌وێته ساڵى نوێوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
تاوەکو ئێستا مووچەی ئەو خانەنشینانەی به‌ر له ساڵى 2014 لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون، هاوتای خانەشینانی عیراق نەکراوە، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "چاككردنى دۆسیه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ساڵى نوێوه".
مامۆستا سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى ساڵانى پێش 2014، بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، ژماره‌یه‌كیان ئه‌وانه‌ى كه مووچه‌كه‌یان له 500 هه‌زار دیناردا بوو، مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانى شارستانى له مانگى حه‌وتى ئه‌مساڵدا هاوتاكراوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان ماوه كه تا ئێستا مووچه‌كانیان هاوتا نه‌كراوه".
وتیشى "ئه‌وانیش كار له دۆسیه‌كانیان كراوه و ئاماده كراوه، به‌ڵام فه‌رمانى جێبه‌جێكردنیان بۆ نه‌هاتووه، كه لیستیان بۆ بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "حكومه‌تى هه‌رێم به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى خانه‌نشینانى وتووه، دۆسیه‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه سه‌باره‌ت به هاوتاكردنى مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراقدا ده‌كه‌وێته ساڵى نوێوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه، كه له مانگى حه‌وته‌وه مووچه‌كانیان به هاوتاكراوى بۆ ده‌به‌سترێت و زیاده‌ى ئه‌م چه‌ند مانگه كه وه‌ریان نه‌گرتووه، بۆیان سه‌رف ده‌كرێته‌وه".
مامۆستا سادق روونیشیكرده‌وه "به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ى حكومه‌تیش هیچ گره‌نتییه‌كى نییه و دوور نییه له پڕێكدا بڕیار بگۆڕن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، مانگی حه‌وتى ئه‌مساڵه‌وه بۆ یەکەمجار خانەنشینانی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە هاوتاکراوی عیراق مووچەكانیان وەرگرت.
پ ح ع

بیروڕا