کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییدایە بۆ تەوتینکردنی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە و جهخت له جێبهجێكردنى برێارى دادگاى فیدڕاڵیی كرایهوه سهبارهت بهپرۆسهى تهوتینى مووچه.
نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆكى یهكێتى له راگهیهندراوێكدا رایگهیاندووه "لە کۆبوونەوەکەدا دوایین رووداو و پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عیراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا پابەندبوونی حکومەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانەوە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان دووپاتکرایەوە".
ئهوهش هاتووه "کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییدایە بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، داواشی لە سەرۆک وەزیران کرد وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان بێت بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان و رێگری لە بە سیاسیکردنی ئەم پرسە نیشتمانییە بکرێت".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو "هەر لەکۆبوونەوەکەدا خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی خزمەتگوزار و دادپەروەر جەختیلێکرایەوە و لەو رووەشەوە سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە پرسی حکومەتی نوێ روونە و دەمانەوێت یەکسانی و دادپەروەری بنەمای حکومەتی داهاتووبێت، دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکات، ئامانجەکەی بەهێزترکردنی کوردستان بێت و توانای چارەسەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵکی هەبێت".
پ ح ع

بیروڕا