ئابووری
دۆسیه‌ی خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه و سه‌ربازی به كوێ گه‌یشت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه و سه‌ربازى هاوتاى عیراق نه‌كراوه و گرفته‌كه‌یان به چاره‌سه‌رنه‌كراوى ماوه‌ته‌وه، وته‌بێژى یه‌كێتیى خانه‌نشینانى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌غدا رایگه‌یاندووه، تاوه‌كو سه‌رجه‌م كه‌موكورتییه‌كان له‌و دۆسیه‌یه چاك نه‌كرێت، ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه ناكه‌ن و پاره‌ى زیاده نانێرێن".
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیى خانه‌نشینانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ی خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه و سه‌ربازی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى تێدایه وه‌ك بوونى بندیوار و به‌رزى پله‌ى نایاسایی و نه‌بوونى دۆسیه‌ى و لیستى خزمه‌تى له هه‌ندێكیاندا، واى كردووه مووچه‌كه‌یان هاوتاى عیراق نه‌كرێت و ئه‌وانه‌شى كه یاسایین ببنه قوربانى ئه‌وانى تر".
وتیشى "له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌غدا رایگه‌یاندووه، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كێشانه چاك بكرێن ئینجا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌غدا ئاماده‌یه كه مووچه‌ى پێشمه‌رگه و سه‌ربازانى هه‌رێمى كوردستان هاوتا بكات و پاره‌ى زیاده بنێرێت، به‌ڵام دواى چاككردنى كه‌موكورتییه‌كان".
پ ح ع

بیروڕا