کوردستانی

تەقینی غاز قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینی غاز قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

مقەدەم عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند  "بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە، شەش ئەندامی خێزانێک لە گوندی مەحمود قەجەری سەربە ناحییەی قۆرەتوو بریندار بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، منداڵێکی 10 ساڵان بە ناوی (ئارش احمد حسن) بەهۆی زۆری رێژەی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە رووداوەکەدا باوک و برایەکی لەگەڵ دوو خوشکی برینداربوون لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت".

 وتیشی "بەمەبەستی توێکاری تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی لە کەلار کراوە، هەروەها  وەک پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاریی تەقینی سیستمی غازەکە و رووداوەکە دەکەن".

Qaiwan
Qaiwan