کوردستانی

گۆڕێکی تری بەکۆمەڵ هەڵدرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕێکی تری بەکۆمەڵ هەڵدرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/22، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنووری پارێزگای سەماوە هەڵدرایەوە کە ئێسکوپروسکی نزیکەی 150 ژن و منداڵی تێدایە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "قوربانیانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکە هەموویان کوردن، جلوبەرگەکانیان بەهارەیە و لە مانگی چوار و پێنچ لە وەرزی بەهاردا ئەنفالکراون".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی خەمڵاندنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەربە دامەزراوەی شەهیدانی عیراق و رێکخراوی ئایسی ئێن پی نێودەوڵەتی قوربانییەکان ژمارەیان 150 کەسە".

ئەوەشی خستەڕوو "گۆڕە بەکۆمەڵەکە چەندین روفاتی ژن و منداڵی تێدایە، منداڵی شیرەخۆر و تەنانەت ژنی تێدایە دووگیان بووە  و چاویان بەستراوەتەوە وپێش ئەوەی بە خۆڵ داپۆشرێن، گوللەباران کراون".

کاروان یاروەیس وتیشی "دوای پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە و دەرهێنانی رووفاتەکان، رەوانەی پزیشکی دادوەریی دەکرێن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan