کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: دەمانەوێت بەشێک بین لە سوریا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "هیچ داواکارییەکیان بۆ فیدراڵیی نییە، بەڵکو دەیانەوێت سوریایەکی لامەرکەزی لە ناوچە کوردییەکانیش ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەریی هەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەیانەوێت بەشێک بن لە سوریا و لەو بەشەی سوریاشدا کە نوێنەرایەتیی ئەو پارێزگایانە بکەن و بە هێزەوە بەشداری لە پرۆسەی سیاسیی و بنیاتنانەوەی سوریای نوێ بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا هەڵوێستەکانی ئیدارەی نوێی دیمەشق ئەرێنین و ئەوانیش بە ئەرێنییەوە لە هەڵوێستەکانیان دەڕوانن، بەڵام ئێستا ئەوان لە دۆخی شەڕدان، هەرچەندە هیچ پێکدادانێکیان لەگەڵ تەحریر شام نییە، بەڵام پێویستە لە پێناو داهاتوودا دانوستان بکەن".
باسی لەوەشکرد "هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە بەردەوامە و داوایان لە ئەمەریکا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و حکومەتی نوێی دیمەشق کردووە رێگریی لە تورکیا بکەن".
ب ح

بیروڕا