کوردستانی

رێگریی لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگریی لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەردەوامە
مەودا میدیا-

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند "ئیجرائاتەکان دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان خاونەبوونەتەوە و دەست بەسەر ژمارەیەکی بەرچاودا گیراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بە کۆدەنگی و بڕیاری لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بووە تاوەکو چارەسەرێکیان بۆ دەدۆزرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر کارمەندێک نەگەڕێتەوە بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت، بە دڵنیاییەوە دەگەڕێنەوە سەرکارەکانیان و کۆتایی بە بایکۆتەکەیان دەهێنن، بەڵام بار و گوزەرانیان سەخت بووە".

وتیشی "پێویستە چارەسەرێک بۆ پرسی مووچە بدۆزرێتەوە و هێندە بە سیاسیی نەکرێت، هاتوچۆی نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی بێت لە هات و نەهاتیی مووچە".

 ب ح
Qaiwan
Qaiwan