کوردستانی
دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى دوو وەزارەتى هەرێم کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/23، دادگاى فیدراڵى عیراق، گفتوگۆ لەبارەى دوو دۆسیە دەکات، کە سکاڵاکار پێشتر خالید مستەفا، دوو سکاڵاى لەسەر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکردووە، کە وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروباری ئاینیی لە هەرێمی کوردستان نادەستووریین.
بەپێی زانیارییەکان، سکاڵاکار داوایکردووە، وەزارەتەکانى کاروبارى شەهیدان و ئەوقافى هەرێم هەڵبوەشێندرێنەوە و بکرێنە دەستە و فەرمانگەیەکى سەربە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان.
سکاڵاکارەکە رایگەیاندووە "بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2006، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێم نادەستووریین، پێویستە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم پابەند بکرێن بە پێکهێنانی دەستەیەک بەناوی دامەزراوەی شەهیدان و فەرمانگەی ئایینی بۆ مەزهەب و ئایینە جیاوازەکان".
ب ح

بیروڕا