کوردستانی

هه‌سه‌ده‌ شەهیدبوونی 15 شه‌ڕڤانی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌ده‌ شەهیدبوونی 15 شه‌ڕڤانی راگەیاند
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/23، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) راگەیەندراوێکی سەبارەت بە  23 رۆژى رابردووى رووبەڕوبوونەوەى هێزەکانیان و تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی بڵاوکردەوە.
 
رایگەیاند "15 شه‌ڕڤانیان لە مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵدا لە ئەنجامی  شەڕ و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئەنکەرە شەهیدبوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "شه‌ڕڤانەکانیان لە لادێکانی حەلەب، منبج، پردی قەرەقۆزاخ، بەنداوی تیشرین و دێرەزوربۆ پاراستنی خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە رۆژی 2024/12/8، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان و ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەدەن.

ب ح   


Qaiwan
Qaiwan