کوردستانی
لە سلێمانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەرانبەر قیستێکی کەم دروستدەکرێت، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانیش زانیاری نوێ لەبارەی دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی کەمئەندامان خستەڕوو.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی کەمئەندامان قۆناغی باشی بڕیوەو تاوەکو ئێستا سێ باڵەخانە دروستکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زەویی و شوێنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان زۆر باش و شایستەیە، پێکدێت لە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و 240 یەکەی بە پارەیەکی زۆر کەم و لەسەر مووچەکانیان دەدرێت بە کەمئەندامان بەشێوەیەک ئەگەر کەمئەندامێک مووچەکەی 100 هەزار بێت تەنها 50 هەزار مانگانە قیستی شووقەکەی دەدات".
ئەوەشی خستەڕوو "داشکاندن بە رێژەیەکی باش بۆ ژمارەیەکی تر لە یەکەکان بۆ کەمئەندامان دەکرێت، وە هەروەها ئەمە یەکەمینجارە لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا شارێک بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێت"
وتیشی "هیوادارن لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامانی ئەو سنوورانە دروستبکرێت، هەرچەند لەمڕۆژانەدا هەواڵێکی لەوشێوەیان بیستووە کە حکومەتی هەرێم یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان دروست دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا هەر قسەیە هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ ئەو کارە نەنراوە".
ب ح
بیروڕا



