کوردستانی
كۆڕنیشینه‌كه‌ى كه‌لار كاركردن تێیدا سسته و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
كاركردن له كۆڕنیشینه‌كه‌ى كه‌لار به‌رده‌وامه، به‌ڵام كاره‌كانى به شێوه‌یه‌كى سست ده‌ڕوات به ڕێوه و سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لاریش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌موو كارێك كه ئه‌نجام ده‌درێت زۆرجار كێشه و كه‌موكورتى تێدا دروست ده‌بێت، كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه ئه‌نجام ده‌درێت زۆرجار كێشه و كه‌موكورتى هه‌یه و هه‌موو ئه‌وانه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، كه جارى وا هه‌یه له كاتى كاركردندا گرفت دێته پێش".
وتیشى "له ئێستادا قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژه‌كه كارى تێدا ده‌كرێت و به ته‌واوبوونیشى هاوڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانیی بكه‌ن و كاتى خۆیان له‌وێ به‌سه‌ر به‌رن، رووبه‌ره‌كه‌ى گه‌وره و فراوانه كه سێ بۆ چوار كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
له باره‌ى كاتى ته‌واوبوونه‌كه‌شى باسى له‌وه‌كرد "نازانن چی كاتێك ته‌واو ده‌بێت، چونكه كۆڕنشینه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار‌ى سیروانه‌وه ده‌بێت قه‌ره‌بووى جووتیاران بكرێنه‌وه و رێڕه‌وى رووباره‌كه‌ش چاكبكرێت".
پ ح ع

بیروڕا