کوردستانی

هەسەدە دوایین مۆڵه‌ت ده‌داتە گرووپە چەکدارەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە دوایین مۆڵه‌ت ده‌داتە گرووپە چەکدارەکان
مەودا میدیا-

هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی لەبارەی ناوچە دگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دوا مۆڵەت دەداتە گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "كاتی رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی هاتووە و داوا لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن پشتیوانی لە هێزەکانیان بکەن و دژی گرووپە چەکدارەکان راپەڕن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هێزه‌كانیان ئاماده‌كاریی بۆ رزگاركردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان ده‌كه‌ن و دوایین مۆلەت ده‌دەنە گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سەربە تورکیا تاوەکو2024/12/31 لەو ناوچانە بکشێنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە سوریا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان دەستپێکردووە و پێشتریش لە 20219/10/9، هەردوو شارۆچەکەی (گرێ سپی و سەرێکانی) لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراو دواتر رادەستی گرووپە چەکدارەکانی کرد.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan