کوردستانی
تووشبوون بە شێرپەنچە زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی کەرکوک ئاماری لەدایک بوون و تووشبوون بە نەخۆشییەکان لەسنووری پارێزگاکە بۆ ساڵی 2024، بڵاوکردەوە بەشێوەیەک بەراورد بە ساڵی رابردوو تووشبوون بە شێرپەنجە زیادیکردووە.
ئارجان محەمەد رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند "لە ماوەی ئەمساڵدا 39 هەزار و 284 منداڵ لەدایکبوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمساڵدا 2 ملیۆن و 91 هەزار و 613 کەس سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانیان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەی توشبووانی نەخۆشخانە گەیشتووەتە ١٤٠ هەزار و ٣١٤ نەخۆش، ٦٥ هەزار و ٤٨٩ کەس نەشتەرگەرییان بۆ کراوە، لەم ژمارەیە 65 هەزار و 489 نەخۆش نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدراوە".
وتیشی "لەمساڵدا سەنتەری پسپۆڕی کەرکوک بۆ شێرپەنجە و خوێن، هەزار و 276 کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە، وەهەروەها هەزار و 628 کەسی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی خوێن تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو هەزار و 16 کەس تووشی شێرپەنجە و هەزار و پێنج کەس تووشی نەخۆشی خوێن بوون".
ب ح

بیروڕا