کوردستانی

شارەوانی ئاماری کاروچالاکییەکانی خستەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی ئاماری کاروچالاکییەکانی خستەڕوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/26، شارەوانی سلێمانی ئاماری کاروچالاکییەکانی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە بەشێوەیەک لەمساڵدا زیاتر لە 17 ملیار دینار بۆ پرۆژەکان تەرخانکراوەو بە بەهای 103 ملیار دینار پرۆژە بەوەبەرهێنەران جێبەجێکراوە.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "لەمساڵدا شارەوانی سلێمانی 232 بڕیاری دەرکردووە، هەروەها مۆڵەتی هەزار و 854 نیشتەجێبوونی داوەو 154 مۆڵەتی بازرگانی و 50 مۆڵەتی پیشەسازیی و 95 مۆڵەتی دوکان و 42 مۆڵەتی لیژنە جێگیرەکانی داوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمساڵدا بە بڕی 16 ملیار و 133 ملیۆن و 734 هەزار و 695 دینار پرۆژە جێبەجێکراون، وە هەروەها  ئەو پرۆژانەی وەبەرهێنانان کە تەواو نەبوون، بڕەکەی دەگاتە 66 ملیار و 289 ملیۆن و 943 هەزار دینار".

ئەوەشی خستەڕوو "لەمساڵدا 808 هەزار و 798 مەتر چوارگۆشە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی قیرتاوکراوە، قیرتاوکردنی شەقامی 100 مەتری بەردەوامی هەیە و تاوەکو ئێستا 18 کیلۆمەتریان لەو شەقامە قیرتاو کردووە".

وتیشی "لەمساڵدا هەزار و 23 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانیی سیاسی، 130 پارچە زەوی بەسەر وارسی شەهیدان و هەزار و 756 پارچە زەوی تریان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە، وە هەروەها 318 خانووی بێ تاپۆ، تاپۆ کراون".

ب ح


Qaiwan
Qaiwan