کوردستانی

هەولێر دووەم پیسترین شاری عیراقە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر دووەم پیسترین شاری عیراقە
مەودا میدیا-

ماوەی چەند ساڵێکە هەوای شاری هەولێر بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە کارگە و پاڵێوگەی نایاسایی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پیسبووەو چالاکوانانی بواری ژینگەش هۆشداریی لە خراپتربوونی دۆخەکە دەدەن، سەرۆکی رێکخراوێکیش دەڵێت وەک ئەوە وایە رۆژانە هەر تاکێکی هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت.

مەعرووف مەجید،سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاند "هەوای شاری هەولێر ئەوەندە پیسە وەک ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە " هەولێر لە ریزبەندیی دووەم پیسترین شاری عیراق و یەکەمی هەرێمی کوردستاندایە، لەئێستادا 143 پاڵاوگەی نایاسایی لە شاری هەولێر هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "تەنها لەناو شاری هەولێر 2500 موەلیدەی ماڵان و شوێنە گشتییەکان بوونی هەیە، هەروەها  بەشێک لە وێستگەکان نەوتی رەش بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan