ئابووری
تەیف سامی: داهات بنێرن با مووچە بنێرین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی ناردنی داهات نەبووە، دەشڵێت، داهات بنێرن با مووچە بنێرین.
تەیف سامى، وەزیرى دارایى عیراق رایگەیاند "خەرجکردنى پارەى مووچەى مانگى 12 و تەواوکاریى مووچەى مانگى 11ـى بەستراوەتەوە بە رەوانەکردنى داهاتى نانەوتیى شەش مانگى دووەمى ئەمساڵ، لەلایەن حكومەتى هەرێمى کوردستانەوە".
بەغداد لەمانگى حەوتى ئەمساڵەوە هەموو مانگێک هۆشداریى داوەتە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە داهاتى نانەوتیى مانگانە بنێرن تاوەکو گرفت بۆ ناردنى مووچە دروست نەبێت، بەڵام هەرێمى کوردستان نەیناردووە.
ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان داهاتى نانەوتیى رەوانەى بەغداد بکات، بەغدا ئامادەیە مووچەى مانگى 12 و تەواوکاریى مانگى 11ـى خەرج بکات.
ع
بیروڕا



