کوردستانی
هەسەدە لەبارەی تەقینەوەکەی منبج پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2024/12/28، ئەنجومەنی سەربازیی منبج-ی سەربە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی منبج بڵاوکردەوەو ئیدانەی کردەوەکە دەکات.
رایگەیاند "تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردووی منبج ئیدانە دەکەن، بەهیچ شێوەیەک هێزەکانمان پەیوەندییان بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەوە نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەسەدە داوا لە دانیشتووانی منبج دەکات، هاوکاریی هێزەکانیان بکەن لە دۆزینەوەی بکەرانی کردەوە تیرۆریستییەکە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەنجامدانی کردەوە تاوانکارییەکانیان وەکو کوشتن، تاڵانکردن و تۆقاندنی خەڵک، کاری بەکرێگیراوەکانی تورکیایە".
ب ح

بیروڕا