کوردستانی
ناوی ئهندامانی نوێی سەرکردایەتی یەکگرتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوێنێ هەینی 2024/12/27، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان نۆیەمین کۆنگرەی حزبەکەی لە شاری هەولێر ئەنجامدا کە 30 کاندید بە ئەندامی نوێی سەرکرایەتیی یەکگرتوو هەڵبژێردران.
ئەندامێکی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین تاکە کاندید بووە بەبێ رکابەر، چونکە سەرکردایەتیی و ئەندامانی یەکگرتوو مامۆستا سەڵاح بۆ ئەم قۆناغە بە زەروور دەزانن، بۆیە لایان پەسەند بووە کەس خۆی بۆ پۆستی ئەمیندار کاندید نەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری سەرکەوتنی تەنها چوار کاندیدی نوێی سەرکردایەتیی لە پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوک بۆ سەرکرایەتیی نوێی حزبەکەیان ئەوە بووە کەمترین کەس لەو دوو پارێزگایە خۆیان بۆ سەرکردایەتی کاندید کردووە، لەبەرانبەر پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک ژمارەیەکی کەم لە ئەندامان هەڵبژێردراون بۆ کۆنگرە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی جەماوەریی یەکگرتوو لە هەولێر و کەرکوک".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەموو پارێزگایەک ئەنجومەنێکی هەیە بۆ سەرکردایەتییەکانی کە نیشتەجێی ئەو پارێزگایەن بەڵام تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجومەنی سەرکردایەتییان پێکنەهێناوەو ئومێد دەکەن لە دوای کۆنگرەی نۆ، سەرکردایەتی حزبەکەیان بڕیار لەسەر کردنەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە پارێزگای هەڵەبجە بدات".
وتیشی "ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتیی بڕیار لە پلە و ناو و ناونیشانی ئەو برایانەیان دەدات کە بەشداریی کۆنگرەیان نەکردووە یان دەرنەچوون لە کۆنگرەی نۆی حزبەکەیان".
* ناو و ژمارەی دەنگی ئەندامانی نوێی سەرکردایەتیی یەکگرتوو بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:

1- غازي عەلی: 361 دەنگ
2- محەممەد هاودیانی: 333 دەنگ
3- هاواز شێخ ئەحمەد: 262 دەنگ
پارێزگای سلێمانی:
پارێزگای سلێمانی:
1- موسەننا ئەمین: 613 دەنگ
2- عوسمان کاروانی: 505 دەنگ
3- ناسک تۆفیق : 499 دەنگ
4- خەلیل سلێمان: 483 دەنگ
5- سەڵاحەددین بابەکر: 482
6- مستەفا عەبدوڵلا :455 دەنگ
7- شێرکۆ جەودەت: 433 دەنگ
8- بورهان موزەفەر گەرمیانی: 405 دەنگ
9- تریفە جەلال: 392 دەنگ
10- هیوا ڕەفعەت: 392 دەنگ
11- هادی عەلی: 386 دەنگ
12- سەبرییە غەفار: 385 دەنگ
13- سەمیر سەلیم: 375 دەنگ
14- ئیسماعیل خورماڵی: 356 دەنگ
15- حەسەن شێخ عەبدوڵلا: 350 دەنگ
16- بەهار هادی: 300 دەنگ
17- خەرامان محەممەد: 288 دەنگ
پارێزگای كەركوك:
پارێزگای كەركوك:
1- ئیبراهیم خەليل: 264 دەنگ
پارێزگای دهۆك:
1- سەعید عەلی: 691 دەنگ
2- خەلیل ئیبراهیم: 557 دەنگ
3- غازی سەعید: 487 دەنگ
4- سەعید سلێمان: 423 دەنگ
5- لەیلا نووری: 445 دەنگ
6- پەروین مەجید: 418 دەنگ
7- جاسم محەممەد: 394 دەنگ
8- سەباح بابیری: 356 دەنگ
9- محەممەد مستەفا: 327 دەنگ
ئەمە لە کاتێکدایە، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە 1994/2/6، دەمەزراوە و تاوەکو ئێستا نۆ کۆنگرەی بەستووە، لە کۆنگرەی شەشەم 20212/5/2، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین سادق، لە پۆستی ئەمینداری یەکگرتوو کشایەوەو (محەمەد فەرەج) پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکەی وەرگرت .
بیروڕا