کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی پهیامێك ئاراستهى یهكگرتوو دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و هەڵبژاردنی مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمیندار و سەرجەم ئەندامانی ئەو حزبە دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی له پهیامهكهیدا رایدهگهیهنێت "هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین".
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین
برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك
ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار دەكەینەوە، هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەشتان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری میللەتەكەمان دەبێت.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پ ح ع

بیروڕا