ئابووری
بڕى زیاتر له چوار ملیار دینار بۆ حاجییان خه‌رج ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هه‌ریچم رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچووى حه‌ج له سه‌ر خه‌رجى هاوڵاتییان بڕى زیاتر له چوار ملیار دیناریان وه‌ك پاڵپشتى بۆ حاجییان ته‌رخانكردووه و له سبه‌ینێشه‌وه فه‌رمانبه‌رانیان له نووسینگه‌كانیان پێشوازى له حاجییان ده‌كه‌ن بۆ رایی كردنى مامه‌ڵه‌كانیان".
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچووى حه‌ج له سه‌ر خه‌رجى هاوڵاتییان و ئه‌وانه‌ى پرۆسه‌ى حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم شوێنێكى گونجاوى بۆ حاجییان دابین كردووه و ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانیش بۆیان دابینكراوه".
وتیشى "بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەجییان كردووه و ئه‌وانه‌ى گه‌شتی ئاسمانی ده‌كه‌ن تێچووه‌كه‌ى بڕی 7.000.000 حه‌وت ملیۆن دیناری عیراقی ده‌بێت و بۆ گه‌شتی وشكانیش بڕی 5.500.000 پێنج ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "چونکە بۆ گه‌شتی ئاسمانی هه‌ر حاجیه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 665 هه‌زاری داوه و بۆ گه‌شتی وشكانیش بڕی 864 هه‌زار دینار، ئەگەر ئه‌و پاڵپشتییه نه‌بووایه ئەوانەی بە رێگای ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن دەبوو 665 هەزار دینار زیاتر بدەن، ئەوانەشی لە رێگەی وشکانی گه‌شت ده‌كه‌ن دەبوو 864 هەزار دینار زیاتر بدەن".
حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه "ئاگاداری هەموو هاوڵاتییان دەکه‌ینه‌وه کە جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە و رۆژی 1\1\2025 کە تێیدا پشووی فەرمیی بانکی ئیسلامییە لە عیراق، رۆژانی دیکە پێشوازی لە هاوڵاتییان دەکەن بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان تاوەکو هەرچی زووە کارەکان تەواو بکرێن بەو پێیەی عەرەبستانی سعوودیە داوای لە هەموو وڵاتان کردووە دوای سەری ساڵ هەموو رێککارەکان بۆ حەجی2025 بە زووترین کات تەواو بکرێن".
پ ح ع

بیروڕا