ئابووری
نرخى زێڕ بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى داده‌به‌زێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگوباسانه‌ى ئاماژه به دابه‌زینى نرخى زێڕ ده‌كات له ساڵى نوێ‌دا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌ڕه‌نگه‌رانى سلێمانى پشتڕاستى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "دابه‌زینه‌كه كاتییه و دواتر نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه".
دلێر تاهر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌ڕه‌نگه‌رانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پێشبینى ده‌كه‌ن له ساڵى 2025 نرخى زێڕ دابه‌زێت، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و ده‌چێته سه‌ر حكوم".
وتیشى "هۆكاره‌كه‌شى ئه‌و به‌ڵێننانه‌یه كه داویه‌تى و له سه‌ربنه‌ماى ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌ندێك له نرخى زێڕ داده‌به‌زێت، به‌ڵام دواتر به‌رز ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به دابه‌زینه‌كه‌شى كه بۆچى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ده‌بێت، دلێر تاهر روونیكرده‌وه "هه‌موو ئه‌و به‌ڵینانه‌ى تره‌مپ ئاماژه‌ى پێكردووه، ناتوانێت بیباته‌سه‌ر و ئه‌گه‌رچى له سه‌ره‌تاوه ترسێك له لاى خه‌ڵك دروست ده‌بێت به جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كانى كه وا ده‌كات نرخى زێڕ هه‌ندێك بێته خواره‌وه، به‌ڵام كه ده‌ركه‌وت سه‌د ده‌ر سه‌د ناتوانێت جێبه‌جێیان بكات، نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه".
پ ح ع

بیروڕا