ئابووری
سەرەتای ساڵی نوێ بەهای دۆلار دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلاری ئەمەریکی هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار دینار لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان چووەتە سەر نرخەکەی وبەهاکەی بەرانبەر دینار بەرزبووەتەوە، شارەزایەکی بواری دراویش دەڵێت دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دادەبەزێت بازاڕی دراوەکەی سلێمانیش تاوەکو 2025/1/3 دادەخرێت.
جەبار گۆران، ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بەهۆی هاتنی سەری ساڵەوەیە، چونکە بەشێك لە بانكەكان پاكتاویی دارایی دەکەن و مامەڵە ناكەن، لەهەمانكاتدا بەهۆی پشووەکان و گەشتەکانی سەری ساڵ خواست لەسەر کڕینی دۆلار زیادیكردووە، وە هەروەها دۆخی سیاسیی لە عیراق، کاریگەریی لەسەر بازاڕ هەیە و خواست لەسەر کڕینی بەرزبووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەنگە عیراق مامەڵەی دۆلار لە رێگەی پێگەی ئەلیكترۆنییەوە رابگرێت كە بەشێك لەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن وایدەبینن کە بە نەمانی پێگەی ئەلیکترۆنی بەهای دۆلار بەرزببێتەوە و بە پێچەوانەوە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆکارێک بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار".
ئەوەشی خستەڕوو "بە گرتنەبەری چەند رێكارێک و كەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی دۆلار لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێدەچێت دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی داببەزێت".
سەبارەت بە داخستینی بازاڕی دراوەکە جەبار گۆران وتیشی "داخستنی بازاڕەکە لەسەر داواى بازرگانانى دراو بووە، بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێوە، بڕیارە بۆماوەى سێ رۆژ بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى دابخرێت".
باسی لەوەشکرد " پشووەکە لە 2025/1/1 تاوەکو 2025/1/3، دەبێت، لە رۆژى شەممە 2025/1/4، بازاڕەکە دەکرێتەوە و کارەکان ئاسایی دەبێتەوە".

ب ح
بیروڕا