ئابووری

ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچەى مانگى 11 رەوانە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچەى مانگى 11 رەوانە دەکرێت
مەودا میدیا-

به‌رپرسێكی كورد له‌ به‌غدا واده‌ی ره‌وانه‌كردنی ته‌واوكاریی موچه‌ی مانگی 11 ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت بڕیاردراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌واوكاریی مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "بڕیاردراوه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ته‌واوكاریی بۆ مووچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان  بكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ مووچه‌ی مانگی 12 به‌غدا كێشه‌ی سیوله‌ی هه‌یه‌ و تاوەکو ئێستا مووچه‌ی به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی عیراقیش نه‌دراوه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی دارایی عیراق کێشەى نەختینەی هەیە و تاوەکو ئێستا ئەندامانى پەرلەمانی عیراق مووچەیان وەرنەگرتوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا بڕی 760 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی 11، ره‌وانه‌ی هەولێر كردوه‌.

Qaiwan
Qaiwan