ئابووری

شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری گشتیی جێبەجێكاری سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێم، وادەی خەرجکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێریی ئاشکرا دەکات. 

مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێم بە مەودا میدیا راگەیاند "دوای پشووەکانی سەری ساڵ شایستەی دارایی 27 هەزار بەڕێوەبەر، یاریدەدەر و بژمێر لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "20 هەزار بژمێر لە هەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریدا کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لیستی پاداشت بۆ کارمەندانی سەرژمێریی كراوەو بەمەبەستی وردبینی رەوانەی بەغدایان کردووە، لەئێستادا لیستەكە گەڕاوەتەوەو دوای پشووەكانی سەری ساڵ، جگە لە مووچەی مانگانەکەیان، شایستە دارایی خولی راهێنانیشیان پێدەدرێت".

وتیشی "دوای پشووەکانی سەری ساڵ، بەگشتیی 27 هەزار کارمەندی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان  شایستەی داراییان پێدەدرێت کە بۆ هەر کارمەندێک بڕی 250 هەزار دینار دیاریکراوە ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan