کوردستانی
هه‌ڵه‌بجه.. منداڵى كچ له كوڕ زیاتر له دایكبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى هه‌ڵه‌بجه، ساڵى 2024 له دایكبوونى كچ له كوڕ زیاتر بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى هه‌ڵه‌بجه له ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه "له ماوه‌ى ساڵى 2024 له نه‌خۆشخانه‌كه نزیكه‌ى هه‌زار و 600 منداڵ له دایكبوون".
باس له‌وه‌شكراوه "ژمارەی لەدایکبووانی منداڵی کچ 793 منداڵ و ژمارەی منداڵی کوڕ 780 منداڵ بووه".
ساڵان به‌پێى ئامارى نه‌خۆشخانه‌كانى منداڵبوون، له دایكبوونى منداڵى كچ له كوڕ زیاتره.
ع
بیروڕا



