کوردستانی

ساردترین و گه‌رمترین ناوچه‌ى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساردترین و گه‌رمترین ناوچه‌ى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییه‌كانى بۆ کەشوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوکردەوە و به‌پێى پێشبینییه‌كان، ساردترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەرانه‌ و گەرمترین ناوچەش گەرمیان دەبێت". 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "بەگشتی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان".

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەکانی گەرما کەمێک بەرز بوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن". 

سه‌باره‌ت به‌ سبەینێ چوارشەممەش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵەهەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە و بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن". 

كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ساردترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەران دەبێت کە تێکڕای پلەکانی گەرما لە نێوان -1 بۆ 4 پلەی سلیزیدا دەبێت و گەرمترین ناوچەش گەرمیان دەبێت". 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  15

سلێمانی:  13

دهۆک: 14

کەرکوک: 17

هەڵەبجە: 15

زاخۆ: 15

حاجی ئۆمەران: 4

سۆران: 12

گەرمیان: 19

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan