کوردستانی
كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با بۆ ساڵى نوێ زیاد ده‌كات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به زیادكردنى كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی بۆ سه‌رى ساڵ، لێپرسراوى راگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه و هه‌ر وه‌ك رۆژانى پێشوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رێك هه‌یه یه‌ك بۆ دوو كاتژمێرێك زیاد بكات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ى12ى2024، كۆتا رۆژى ساڵه و سبه‌ینێ 1ى كانوونى دووه‌م، ده‌ستپێكى ساڵى نوێیه و هاوڵاتییان له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دان كاتژمێره‌كانى كاره‌با له‌م دوو رۆژه‌دا زیاد بكات.
له‌و باره‌یه‌وه، سیروان محه‌مه‌د، لێپرسراوى راگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى راپه‌ڕین، یه‌ك به‌رنامه‌ى كاره‌بایان هه‌یه و كۆنتڕۆڵى كاره‌با چه‌ند به‌رهه‌مبهێنێت هه‌ر ئه‌وه‌دابه‌شده‌كه‌ن".
وتیشى "هه‌ر بۆیه ئێستا كاره‌با چۆنه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت و ته‌نیا حاڵه‌تێك هه‌یه كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر كاتژمێره‌كانى كاره‌با كه‌مێك زیاد بێت، په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه به‌شێك له كارگه و ناوه‌نده كارییه‌كان كار ناكه‌ن و ئه‌و كاره‌بایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تۆڕى كاره‌با".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ره‌نگه به‌و هۆكاره‌ش كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر زیاد بكات، بۆیه زۆر زیاتر نابێت".
پ ح ع

بیروڕا