کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی پەیامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی پەیامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى ساڵى نوێى زایینییه‌وه‌ په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "بەو بۆنەوە یەکێتیی پابەندێتی خۆی بە سیاسەتی راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ ئەزموونەکەمان، هەر وەک بەڵێنی بە خەڵکەکەمان دابوو، دووپات دەکاتەوە".

راشیده‌گه‌یه‌نێت "بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ساڵی بەدیهاتنی ژیان و گوزەرانی باشتر و تێپەڕاندنی دژواری و قەیرانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت بە تایبەتی ئیستحقاقی مووچە".

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

بە بۆنەی ساڵی نوێوە 
ساڵی نوێ لە گەلەکەمان، لە کۆمەڵانی خەڵکی عیراق و جیهان پیرۆز بێت
ساڵی ئاشتی و ئاوەدانی، ماف و دادپەروەریی و چارەسەری رەوای مەسەلەی  کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت لەسەروبەندی گۆڕانکاری  ناوچەکە، بە دیالۆگی سیاسی و ئاشتی  و دیموکراتی.
بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش ساڵی بەدیهاتنی ژیان و گوزەرانی باشتر و تێپەڕاندنی دژواری و قەیرانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت بە تایبەتی ئیستحقاقی مووچە بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی، دوور لە تێکەڵکردنی بە دۆسێ سیاسییەکان. 
هەر بەو بۆنەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندێتی خۆی بە سیاسەتی راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ ئەزموونەکەمان، هەر وەک بەڵێنی بە خەڵکەکەمان دابوو، دووپات دەکاتەوە و لە هەموو وێستگەکانی  ساڵی ٢٠٢٥یشدا کۆششی رەوای بۆ دەکات، بەرەو حوکمڕانی و حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و بەرپرس و پرۆسەیەکی سیاسیی کارا و دیموکرات و دەربەست.
هیوامان وایە ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی گەشەی زیاتری پرۆسەی دیموکراتی وڵاتەکەمان و ساڵی دابینکردنی ئیستحقاقە دەستوورییەکانی تری کورد بێت.
جارێکی تر پیرۆزە 
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan