کوردستانی
ساڵی رابردوو ژمارەی قوربانییەکان بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/1، پێگەیەکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کۆڵبەران، ئاماری قوربانیانی بۆ ساڵی 2024، بڵاوکردەوە کە لەو ساڵەدا 345 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون.
ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز رایگەیاند "ساڵی رابردوو 345 کۆڵبەری کورد لەسنوورەکان بوونەتەقوربانی، بەشێوەیەک 59 کۆڵبەر کوژراون و 286 کۆڵبەری ترش برینداربوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەناو قوربانییەکاندا 22 کۆڵبەر تەمەنیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە بووە و یەکێکیان بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆڵبەرەکان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان بە تەقەی هێزەکانی ئێران، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و رووداوی تر کوژراون و برینداربوون".
ب ح

بیروڕا